مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی سۆران دەکات
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
کەسوکار وخانەوادەی قوربانیانی
ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران
بۆ ئەو ڕوداوە جەرگبڕە پڕ لەسوێیەی ژمارەیەک ڕۆڵەو کەسی ئازیزتان گیانیان بەخشی، پرسەو ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و ھیوای چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەئێوە ببەخشێت و ڕۆحی کۆچ کردوان بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٩-١٢-٢٠٢٣



