سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ھۆکارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران دەکات
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە ھەرچی پێویستە بۆ ھاوکاری و بەھاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن .
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا ڕایسپاردن لێکۆڵینەوە ی ورد و جیددی لەبارەی ھۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن ، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت .



