شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هیوا
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی شەممە لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و شەودا بارانبارین تەواوی ھەرێم بکرێتەوە و کاریگەری ئەو شەپۆلەش لە درەنگانێکی شەوی شەممەدا کۆتایی دێت و رۆژانی دواتر کەشوھەوا جێگیر دەبێت.
پەیوەست بەم بابەتەش ژیار جەلال، بەرێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، بۆ بارانبارینەکەی رۆژی شەممە تەواوی تیمەکانیان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


