کۆبونەوەی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
لە درێژەی کۆبونەوە بەرفراوانەکانی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە بە ژمارە (١٤٢) بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و ئامادەبونی تەحسین نامیق لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەو نوێنەری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کۆبونەوەی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان کە پێکھاتووە لە لێژنەکانی مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندان بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا بە گرنگیەوە باس لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەم جارەی پارێزگای کەرکوک کرا بۆ ناساندنی ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی زەوتکراوی شاری کەرکوکی خۆشەویست.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بە بایەخەوە ئاماژە بە ھەنگاوەکانی ئایندە کرا بۆ سەرخستنی لیستی (۱٤۲)ی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزو ئیرادەمانە، بۆ ئەمەش دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکاران کرا بۆ ھەوڵ و ماندوبونەکانیان بەمەبەستی سەرخستی یەکجارەکی لیستی کوردستانی کەرکوک کە لیستی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزو ئیرادەمانە.