د.بڕیار رەشید: پێدەچێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە بخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
د.بڕیار رەشید ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەوڵەکان بەردەوامن لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی موچەی فەرمانبەران و ھەوڵەکان ئەرێنین و پێ دەچێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.
دەشڵێت تەنیا چارەسەر بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەبێ گرفت ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراقە.



