روونکردنەوەیەک لە کارەبای سلێمانییەوە دهربارهی پڕۆژهكانی نیشتهجێبوون
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كارەبایان بۆ دابنرێت و مانگانە بخوێندرێتەوە، پاشان بڕی پارەكەی بەسەر خاوەنی یەكەكاندا دابەشبكرێتەوە، ئەو خزمەتگوزاری كارەبایەش تەنها تایبەتە بەو یەكانەی لەناو باڵەخانەكاندان و بەكاریدەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، دەبێت باڵەخانەیەك لەگەڵ باڵەخانەیەكی دیكە بەپێی پێوەرەكەیان بڕی پارەكەی جیاواز بێت.



