قوباد تاڵەبانی پشتیوانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دووپاتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە و ھەموو خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەکەم.
ئێوەی بوێر و پڕ ھیوا بۆ ژیان واتانکردوە توێژێکی خۆشەویست و رێزلێگیراوی کۆمەڵی کوردەواری بن, لەم ساڵیادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ھیچ ئاستەنگێک نابێتە رێگر لەبەردەم ئیرادە و خواستی ئێوەدا، تەنیا دەبێ لێتان تێبگەین و دەرگاکان زیاتر بەڕووتاندا واڵا بکەین، چونکە باوەڕی تەواومان بەوە ھەیە کە ھەمووان یەکسانین لەماف و ئەرکەکاندا.
بە ئەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری و پشتیوانتان دەبین بۆ بەدیھێنانی داخوازی و ئامانجەکانتان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران



