تیمی پارێزەرانی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد رایگەیاند، ماوەی ٢٩ رۆژە ئەو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوە، لەو ماوەیەدا چەندینجار داواکارییان پێشکەش بە ئاسایشی دھۆک کردوە بۆ چاوپێکەوتن، بەڵام ئاسایشی دھۆک ڕێگریی دەکات لە بینینی ئەو رۆژنامەنوسە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سەردانی ئاسایشی گشتیی دھۆکیان کردوە، سەرەتا بە بیانووی ئەوەی لەو شوێنە نییە ڕێگرییان لێ کردوون، بەڵام دواتر پێیان راگەیاندوون لەژێر لێکۆڵینەوەدایە ناتوانن بیبینن.

سلێمان ئەحمەد لە رۆژی ١ی تەشرینی یەکەمی رابردوو سەردانی خانەوادەکەی کردووە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، ڕۆژی ٢٥ی تەشرینی یەکەمیش، لەکاتی گەڕانەوەی لە دەروازەی سێماڵکا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.