وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە تائێستا ١٥٠ ھەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەی " ھەژماری من" تۆمارکراون و دەبنە خاوەن ھەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مووچەخۆران و فەرمانبەران لەئێستادا لە ڕێگای پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان ھەژماری بانکیان بۆ دەکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا مووچەکانیان لە ڕێگەی ھەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن.