دەقی پەیامەکەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان...

بەداخەوە ئەمڕۆ جارێکی تر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سنووری بادینان رێگری لە ئازادی راگەیاندن کراو ھێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە پێنج تیمی راگەیاندن کرد، کە بریتی بوون لە پەیامنێرو وێنەگر و تیمی راگەیاندنی ھەریەکە لە کەناڵەکانی ( رووداو،  کوردسات نیوز، ئێن ئاڕتی، کەناڵ ٨، دەزگای ٩٦٤+)  کە بە نیازبوون بۆ رووماڵکردنی گردبونەوەی ھاووڵاتیانی یازدە لادێی سنوورەکە لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ  لە  ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی بەشێک لە وێنەگران.

بەناوی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، دووبارە سەرکۆنەی ئەم رێگریکردنە دەکەین چونکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ھاوڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە و روماڵکردنی یاساییە.
داوا لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و  لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێپێچینەوە لە پێشێڵکاری ھێزە ئەمنییەکان بکەن و کەشێکی پڕ لە ئازادی و ئاسووەیی لە ناوچەکەدا فەراھەم بکەن.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣