بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی ژنانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی درەوشاوەیە
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ژنانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی زێڕین و درەوشاوەیە لە خەبات لەپێناو داکۆکیکردن، پاراستن و بەدیھێنانی مافەکانی ژناندا. ھیوادارم لە داھاتووشدا بەھەمان وزە و رۆحییەتەوە کار بۆ چەسپاندنی یەکسانیی کۆمەڵایەتی بکەن و رووبەڕووی ھەموو جیاکارییەک ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



