سوپاسالاری پێشمەرگە: شەڕەکەی قەرەچووغ دەستێکی دەرەکی لە پشت بووە
هیوا
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
فەریق عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ساڵح زراری رایگەیاند، شەڕەکەی قەرەچووغ و پەلەکردن لە گرتنی ئەو خاڵانە "دەستێکی دەرەکیی تێدابووە"، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن کێشەکان چارەسەر بکەن.
وتیشی، بەھۆی شەڕەکەی ٢٢ی ئەم مانگەوە کە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق رویدا سێ پێشمەرگە شەھیدبوون و ١٧ پێشمەرگەش برینداربوون، سوپای عێراقیش دوو شەھید و ھەشت برینداریان ھەبووە.


