بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی زەوی نیشەجێبوون بەسەر زیندانیان و راگیراوانی سیاسی دابەشدەکرێت
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
وتیشی، لە بەردەوامبونی ھەوڵەکان بۆ دابینکردنی زەوی تەرخانکراو بۆ زیندانیانی سیاسی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی زەوی بۆ ھەزار و ١٠٠ زیندانی کراوی سیاسی لە سنوری شارەوانی سلێمانی تەرخانکراوە، لەو ژمارەیەش ٤١٦ کەسیان وردبینی مامەڵەکانیان تەواوبووە، ئەوانەی ماونەتەوە پێویستە مامەڵەکانیان رەوانەی ھۆبەی زیندانیانی سیاسیی بکەن بۆ ئەوەی دوای تەواوکردنی ووردبینی زەوییان بۆ تەرخان بکرێت.
وتیشی، پێویستە ئەو (٤١٦) زیندانیکراو و راگیراوە سیاسیانەی ناوەکانیان راگەیەندراوە سبەینێ سەعات نۆی بەیانی لەھۆڵی رۆشنبیری لەشاری سلێمانی ئامادەبن بۆکاری تیروپشک و وەرگرتنی زەویەکانیان، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە.



