ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی کۆبوونەوەکانی وەفدی حکومەت تاوتوێدەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، لە تەوەری یەکەمدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەندکران و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی دەخرێتەڕوو.
تەوەری دووەمیش تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوا دەرئەنجامی پڕۆسەی وردبینی ھاوبەشی ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و ھەرێم، سەبارەت بە داھات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.



