بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان روونکردنەوە لەسەر داھات و حەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم دەدات
هادی
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکان لە وەزارەتی دارایی ھەرێم، بە ھەڵە لێکدانەوەیەک لە بابەتی ھەژمارکردن و لێکدانەوەی داھاتی ھەرێمی کوردستان ھەیە، ھەموو داھات بە نەقدی نییە تاوەکو بۆ مووچە تەرخانبکرێت، ھەندێک لە وەزارەتەکان بەشێکی داھات بۆ خۆیان دەگێڕنەوە و خەرجی دەکەن، بۆ نمونەش وەزارەتی ناوخۆ ٢٥%ی داھات بۆ خۆیان بەکاردەھێننەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوەی دەوترێت داھاتی ناوخۆ٣٢٠ ملیار دینارە، بەڵام ئەوە داھاتی کۆتایی نییە و دەبێت ھەژماری کۆتایی دیاری بکرێت، چونکە داھاتی کۆتایی ئەو بڕەیە، وەکو نەقد دەتوانرێت بۆ مووچە و پێشینەی فەرمانگەکان و پێداویستیی حکومەت بەکاریبھێنن.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، داھاتی نەقدی ئەوەی ھەیە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی مانگانە ١٧٠ ملیار دینارە و داھاتی کۆتاییە.