قاسم ئەعرەجی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی قەرەچووغ سەردانی ھەولێری کرد
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسنووری مەخموور کراوە و لە ئێستاشدا قاسم ئەعرەجی و وەزیری ناوخۆ سەردانی شوێنی رووداوەکە لە سەردانی چیای قەرەچووغ دەکات.
ھەربەپێی زانیارییەکان، رێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعرەجی، گفتوگۆیان لەبارەی دەستبەکاربوونی لیوای ٢٠ی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کردووە، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەیە.


