زیانی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکرێت
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
خۆبەڕێوەبەری لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٢٤ شوێنیان لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بۆردومانکردووە، کە بەشێکیان دامەزراوەی خزمەتگوزاریین و بەشێکیان وێستگەی سووتەمەنین.
راپۆرتەکە ئاڕاستەی ١٩ رێکخراو و نوسینگە و نوێنەرایەتیی نێودەوڵەتی کراوە، لەوانە نوسینگەی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی ئەمریکا و روسیا و چەندین وڵاتی ئەوروپی کراوە و تێیداھاتووە، بەھۆی بۆردومانەکانەوە ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسیش برینداربوون، ھەروەھا ئاستی زیانەکانیش تائێستا دەگاتە ٥٦ ملیۆن دۆلار.


