ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٠٠%ی کرێی خوێندن بۆ سەرجەم سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان درا
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
لەسەر پێشنیاری د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەڕبری بە لێخۆشبونی کرێی خوێندن لە سێ یەکەمەکانی وەجبەی یەکەم و دووەم کە لە ماستەر وەرگیراون و دانەمەزراون لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٠٠%ی کرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان دا کە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ ـ ٢٠٢٤) وەرگیراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت بەشێکیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە کرێی خوێندن بە ڕێژەی ١٠٠% بۆ کرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێکی دیکەیان مابوونەوە، بۆیە داواکارییەکەیان وەرگیرا و جێبەجێکرا.



