ڕاوێژکارێکی سودانی: پێشبینیدەکرێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشێوەی خول لەناو پێکھاتەکاندا بەڕێوەببرێت
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٤
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٤
روانگەی عیراقی سەوز لە راپۆرتێکی نوێدا ئامارێکی مەترسیداری لەسەر قەبارەی پیسبوونی خاکی عیراق بەهۆی پاشماوەکانی جەنگەوە بڵاوکردەوە، و رایگەیاند کە چوار هەزار و 800 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی وڵات بە مین و تەقەمەنی نەتەقیوەوە پیسبووە.
بەپێی راپۆرتەکە، عیراق پێویستی بە 10 بۆ 15ساڵ هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە تەواوی لەو پاشماوە مەترسیدارانە رزگاری بێت، بەڵام جەختکراوەتەوە کە ئەمەش پێویستی بە تەرخانکردنی بودجەیەکی زەبەلاح و بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
لەسەر ئاستی مرۆیی، رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە کە قەبارەی کارەساتەکە زۆر گەورەیە، بەوپێیەی ژمارەی قوربانیانی مین و پاشماوەکانی جەنگ لە عیراق بە 50 هەزار کوژراو و بریندار دەخەمڵێندرێت، ئاماژە بەوەش کراوە کە زۆربەی هەرە زۆری قوربانییەکان منداڵان و ئاژەڵدارانن (شوانکارەکان).
ئەنجامی پشكنینی دی ئێن ئەی ئەو منداڵەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ون ببوو پشتڕاستی كردووەتەوە ئەو ئێسك و پرووسكەی دۆزراونەتەوە ئێسك و پرووسكی یاد سەربازە.
دوای 26رۆژ بەسەر رووداوی ونبوونی یاد سەرباز و دۆزینەوەی پاشماوەی تەرمەكەی لە گوندی كۆیلێ، ئەمرۆ ، ئەنجامی پشكنینە پزیشكییەكان ئاشكرا كران.
بنەماڵەی یاد سەرباز رایانگەیاند، لە لایەن دادگا، ئاسایش و دامودەزگا رەسمییەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە بە رەسمی ئاگادار كراونەتەوە كە ئەنجامی پشكنینی دی ئێن ئەی پۆزەتیڤ بووە.
ئەم دەرەنجامە دوای 10 رۆژ لە وەرگرتنی سامپڵی ئێسكە دۆزراوەكان و خوێنی دایك و باوكی منداڵەكە راگەیەندرا، كە تێیدا پشكنینەكان سەلماندیان پاشماوەی ئەو ئێسك و پروسكە هی یاد سەرباز عەلی-یە.
روداوی ونبوونی ئەو منداڵە لە ماوەی رابردودا دەنگدانەوەیەكی زۆری لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا هەبوو و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكەش لێكۆڵینەوەكانیان بۆ ئاشكراكردنی تەواوی وردەكارییەكانی روداوەكە بەردەوامە.
رۆژنامەیەكی توركی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە كە نزیكەی ٪٨٥ی قۆناغەكانی پڕۆسەی ئاشتی كۆتایی هاتووە.
رۆژنامەی حوڕیەتی توركی بڵاویكردەوە، یاساكانی تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەری پێش پشووی پەرلەمان پەسەند دەكرێن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بەو رۆژنامە توركییە دراون چاوەڕوان دەكرێت دوای دەرچوونی بەیاننامەی رەسمی لە ئیمراڵییەوە، قۆناغی چەكدانانی پەكەكە خێرا ببێت دواتریش لەسەر بنەمای راپۆرتی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی توركیا ، یاسایەكی كاتی كە ماوەكەی نێوان ٦ بۆ ٨ مانگ دەبێت بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئەندامانی پارتەكە دەربچێت.
ئەو رۆژنامەیە ئاشكراشیكردوە، لە قۆناغی كۆتاییدا ، پەرلەمانی توركیا یاساكانی پەیوەست بە قۆناغی نوێی دوای چەكدانان پەسند دەكات، ئەمەش وەك هەنگاوێكی یاسایی بۆ جێگیركردنی پڕۆسەی ئاشتی و گواستنەوەی ململانێكان بۆ سەر مێزی گفتوگۆی سیاسی.