کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پیرۆزباییەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان...
بەرێز کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
دوای سڵاو و رێزم بۆ خۆت و سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکەتان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەتانەوە، بە ناوی خۆم و سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوادارم ئەم کۆنگرەیەتان وێستگەیەکی گرنگ بووبێ بۆ چاوبەخۆدا گێڕانەوەتان و نەخشە و بەرنامەی باش دانانتان بۆ داھاوتوو.
ھەروەھا ئومێدم وایە دوای کۆنگرەش دڵسۆزانە و واقیع بینانە کاروباری ئۆرگانەکانتان ڕێک بخەن و ھەوڵبدەن یەکێتیی نیشتمانیی وەخۆگری تێکرای ئەندامانی بێ و لەسەر بناغەی تەبایی و ھاوکاریی لەگەڵ نێوخۆ و دەرەوەیدا، ھەنگاو بنێ و دۆخی زێدە ھەستیار و دژواری ھەرێم وعێراقیش لەبەرچاو بگرێت و لەو ڕووەوەش مام جەلال بەرھەم و کەلەپوورێکی دەوڵەمەندی بۆ بە جێھێشتوون و پێویستە ئێمە و ئێوە و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش دڵنیابین، کە بەبێ ئیمان و چاودێری خوا بەسەر خۆمانەوە دیتن وعەقڵی گەورە و دڵی فراوان و ڕەوشتی پەسەند و دڵسۆزی و پەرۆش و خەمخۆریی بۆ خەڵک بەبێ جیاوازیی لە ئاستی بەرپرسیارێتیی بەرانبەر بە خەڵکدا نابین و لەسەر پێگەو پۆست و ناوونیشانەکانمان قەرزداردەبینەوە.
دووبارە سڵاو و رێز و پیرۆزبایی
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان