قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی نەجمەدین سڵێمان ساڵاز دڵگران بووم
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
بەڕێزان دەزگای میدیایی کوردسات
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو نەجمەدین ساڵاز
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (نەجمەدین سڵێمان ساڵاز)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (نەجمەدین ساڵاز) نوسەر و میدیاکارێکی دیاری دەزگای میدیایی کوردسات بوو کەلەڕێی ئامادە و پێشکەشکردنی بەرنامەکانییەوە خزمەتێکی زۆری بە بینەرانی گەیاندبوو.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و میدیاکارانی ھاوڕێی دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



