شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پەیامێکی ھاوخەمی بۆ کۆچیدوایی نەجمەدین سڵێمان ساڵاز بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عێراق…
بەڕێزان کەسوکاری کۆچکردوو نەجمەدین ساڵاز
بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (نەجمەدین سڵێمان ساڵاز) کەسایەتی دیاری سیاسی و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار و ئامادەکار لەدەزگای میدیایی کوردسات، زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم کۆچە پرسە و سەرەخۆشی لەکەسوکار و خانەوادەکەتان و میدیاکارانی ھاوڕێی ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد



