وتەبێژ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەڵبژێردران
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
سەعدی ئەحمەد پیرە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەناو یەکێتی دەستەیەک بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێکھێندراوە بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو کەس و لایەنانەی لە یەکێتی نیگەرانبوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەریەک لە مستەفا چاڵاوی و رابیعە محەمەد ھەڵبژاردراون بۆ ھاوکاریکردنی سەرۆکی یەکێتی لە کاروباری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا خەسرەو گوڵ محەمەد وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی دەستنیشانکرا لە ھەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و ئەنجومەنی پشتیوانی و بەشداری کۆبوونەوەکانی ھەر سێ ئەنجومەنەکە دەکات.