بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچیدوایی لیوا خۆشەوی عەلی خورشید لە دڵەوە نیگەرانیکردین
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەر، لیوا خۆشەوی عەلی خورشید
کۆچی دوایی لیوا (خۆشەوی عەلی خورشید) لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
کاک خۆشەوی ئەفسەرێکی دڵسۆز و لێھاتوو بوو، نموونەی تێکۆشان و سەرڕاستی بوو لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیدا. لەدەستدانیشی مایەی دڵتەنگیی ھەموومانە و لە خوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



