موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی ھەرێم، کۆتایی دێت.
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
لە هێرشێكی خۆكوژیدا بۆسەر مزگەوتێك لەناو بارەگای پۆلیسی شاری كۆهات لە پاكستان 17 كەس كوژران و 40 كەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای خەیبەر لە پاكستان رایگەیاند، تەقینەوەیەكی خۆكوژیی لە كاتی نوێژی هەینیدا مزگەوتێكی ناو بارەگای سەرەكیی پۆلیسی لە شاری كۆهات كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 17 كەس كوژران كە شەشیان ئەفسەری پۆلیسی پارێزگاكەن.
سوپای پاكستانیش كوژرانی شەش سەربازی وڵاتەكەی لە هەمان پارێزگا بەهۆی بۆمبێكی چێنراوەوە پشتڕاستكردەوە.
لێپرسراوانی پاكستانیش دەڵێن، گروپە چەكدارەكان لە ناوچە سنوورییەكان و ناو خاكی ئەفغانستان دەرفەتی خۆڕێكخستنەوە و راهێنانیان بۆ هێرشكردنەسەر هێزە ئەمنییەكانی پاكستان قۆستووەتەوە، لە بەرانبەریشدا حكومەتی ئەفغانستان ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە خاكی وڵاتەكەی لە دژی هیچ لایەنێك بەكارهێنرابێت.
ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 10 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافییەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی(12ـی 9ـی 2026 بۆ 18ـی 9ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، 10 ملیار و 750 ملیۆن و 779 هەزار دینار بووە.
ئاشکراشیکرد، لەو داهاتە لە 89%ی بەشێوەی نەختینەیە و 11%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات کەمی کردوە.
ماڵپەڕی شەفافییەت ئەوەشی خستوەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بە بەراورد هەفتەی رابردوو زیاتر لە ملیارێک دینار کەمی کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.
سەرۆكایەتی توركیا دەڵێت، بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەكەی لە پرۆسەی ئاشتیدا عەبدوڵا ئۆجەلان دەبیتە ئەندامی لیژنەی چەكدانانی پەكەكە.
محەمەد ئۆجوم راوێژكاری باڵای سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، دەبێتە ئەندامی لیژنەیەكی تایبەت بە چەكدانانی پەكەكە.
وتیشی، ئامانج لەو بڕیارە لێی پێدانی رۆڵێكی كارایە بە ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتی و بۆ دڵنیابوونیش لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و هەڵوەشاندنەوەی یەكجاریی پەكەكە.
محەمەد ئۆجوم جەختیشیكردەوە، ئەو هەنگاوە بە مانای ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان نایەت، بەڵكو بە مەبەستی زیاتر بەهێزكردنی پێگەكەیەتی لە پرۆسەی ئاشتیدا.