خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە نێرگز محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ لە ئێران
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
سەرۆکی لیژنەی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ رایگەیاند، چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ و ژنان بە ناوی نێرگز محەمەدی تەمەن ٥١ ساڵ بووەتە براوەیخەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، چونکە کۆششی کردووە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ئێران و لە پێناو مافی مرۆڤ ھەوڵیداوە، بەڵام لەئێستادا لە زینداندایە.
لیژنەی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئەمساڵ ناوی ٣٠٥ کەسی بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە پێگەیشتووە، کە لەنێویاندا ٢١٢ تاک و ٩٣ رێکخراو ھەبوون.
بەڕێوەبەری ستۆکھۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی رایگەیاندووە، ئەمساڵ ئاشتی بەرقەرارنەبووە لە جیھاندا و لە زۆرینەی ناوچەکان بەدینەھاتووە.