سێ کۆنگرێسمان ناوەڕۆکی نامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بایدن ئاشکرا دەکەن
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەشڵێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا کەوتووەتە ژێر فشاری ئابووری و سیاسی و یاساییەوە، بەڵام بابەتی گەورەتر رێگریکردنە لە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.
ئەو سێ کۆنگرێسمانە داوا لە بایدن دەکەن، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باس لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکات.


