لە کەرکوک پێنج حاڵەتی نوێی تووشبون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکران
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەنجامی پشکنینی پێنج تووشبووی بە تای خوێن بەربوون لە پارێزگاکەدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەر پێنج توشبووەکە کوردن خەڵکی سنوری ناحیەی شوانن.
ھەر پێنج توشبووە تازەکە ئەندامی یەک خێزانن و لە ئەنجامی ئاژەڵداری و سەربڕینی ئاژەڵەوە توشی تای خوێنبەربوون بوون کە بریتیین لە چوار ژن و پیاوێک، لەئێستاشدا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، بەوەش کۆی توشبووانی نەخۆشییەکە لە کەرکوک گەیشتە ١٠ کەس، کە دوانیان بەھۆی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە.



