فراکسینی یەکگرتوو لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکات
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
عومەر کۆچەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە دادگای فیدڕاڵی، سکاڵای یاسایی لەسەر ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی تۆمارکرد کرد.
راشیگەیاند، ھۆکاری سکاڵاکەیان بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە ھەردوو حکومەت یاریی بە قوتی ھاووڵاتیان دەکەن و مووچەخۆرانی ھەرێم نزیکەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.



