لە دھۆک ١٩ پێشمەرگە ژەھراوی بوون
کوردسات نیوز
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە رایگەیاند، ھەواڵێکی نادروست بڵاوبووەتەوە گوایە ٨٢ پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دھۆک ژەھراوی بوون، ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و تەنیا ١٩ پێشمەرگە ژەھراوی بوون.
شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە دەشڵێت، "دەستبەجێ ١٣ پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون".
بەپێی راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە، تەنیا شەش پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.
.jpg&w=2048&q=75)


