لە کەمپی بەردەڕەش ئاگر کەوتەوەو بەھۆیەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە خێوەتێک سوتاوە کە شوێنی مانەوەی خێزانێکی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان بووە.
وتیشی، ئەو منداڵەی گیانیلەدەستداوە ناوی رونیا حەسەن_ ەو تەمەنی ساڵێک و شەش مانگە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ باسی لەوەشکرد، بەھۆی ئاگرەکەوە خێوەتەکە بەتەواوی سوتاوە و ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە.



