سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی مەڵبەندی ٢٤_ی رێکخستنی راپەڕینی دەکات
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢٣
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٣/٨/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە یاوەری لیوا فەتاح کەریم، فاتیح مەلا قەرە سەرۆکی لقی ھەولێری پێشمەرگە دێریینەکان، کاروان گەزنەیی، شەمۆل ئاشتی ئەندامانی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، دیدار ئەبوبەکر خۆشناو، رێباز شەھید شێرۆ سەردانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردو لەلایەن ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕین و کادیرانی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لەمیانی سەردانەکەیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ھیوای سەرکەوتنی بۆ لێپرسراوی مەڵبەند خواستو، باسی لەگرنگی ڕۆڵ و پێگەی دەڤەری ڕاپەرین لەکوردستان بەگشتی و بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی کرد و رایگەیاند، یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک ھێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان وعێراق وناوچەکەیە، بەتایبەت دوای ھەموو ئەو سەرکەوتنانەی کە بۆ ڕزگاری وئازادی و لەقۆناغەجیاجیاکانی حوکمڕانی وپەرلەمانی ودیموکراسی بەدیھاتن و زاڵبوون بەسەر ھەموو ئەو بەربەستانەی کەھاتوونەتە پێش و بۆ بەرگریکردن لەسنورەکانی نیشتمان وقوربانیدان بۆ پارێزگاری لەدەستکەوتەکانی گەلەکەمان.
لای خۆیەوە ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی راپەرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سوپاسی سەعدی ئەحمەد پیرە یکرد و جەختی لەوەکردەوە، کە کاردەکەن بۆ سەرخستنی بەرنامەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
شایانی باسە ھەریەک لە فەرماندە فەریق عەبدوڵا بۆر و لیوا سەردار وەھاب، بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی سنورەکە و جێگرانی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.