مەسرور بارزانی: ھیچ پاساوێک نەماوە کە بەغداد شایستە داراییەکانی ھەرێم نەنێرێت
کوردسات نیوز
٢ی ئابی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەدا، داوای لە ھێز و پارت ولایەنە کوردستانییەکان کرد کە ھاوھەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان کە لە ناو بودجەدا جێگیرکراوە، ھەروەھا ھەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی راسپارد، کە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی بۆ ھاوڵاتییان.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کرد، کە لە کابینەی پێشووی حکومەتی ھەرێمەوە کاری لەسەر بە دیجیتاڵکردنی کاروباری فەرمانگە حکومییەکان کردووە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ ھەوڵەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، داواشی لە حزب و لایەنە سیاسییەکان کرا پشتیوانی لەو ھەنگاوە بکەن.