بەغداد بڕی ١٠ ملیار دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی نارد
کوردسات نیوز
٢ی ئابی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی بازرگانی ھەرێم و دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکە، بڕی ٥ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ٣ ملیار دینار بۆ ھەولێر و ٢ ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی پارێزگای دھۆک تەرخانکراوە.