قوباد تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی فەرماندە تۆفیق کانی وەتمانی دەکات
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو فەرماندە تۆفیق کانی وەتمانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە (تۆفیق کانی وەتمانی)م بیست.
کۆچکردوو (تۆفیق کانی وەتمانی) تێکۆشەرێکی دێرین و بەئەمەکی کوردستان و فەرماندە و پێشمەرگەیەکی قارەمان بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال