راوێژکارێکی سودانی: کێشەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە چارەسەر نزیکبووەتەوە
ئایار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
حسێن عەلاوی راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی پرسی نەوت رێکاری تەکنیکی بە ھەماھەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، لەگەڵ وەزارەتی وزەی تورکیا ھەیە و بەمنزیکانە دۆسیەی نەوتی نێوان عێراق-تورکیا بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە چارەسەردەکرێت، بە تایبەت کە بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغداد بکات و ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.
رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دوای سکاڵایەکی حکومەتی عێراق، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی، بڕیاری راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لە رێگەی تورکیاوەدا.