سەردانی ھاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە رادەگیرێت
رێبوار
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی سنوری باشماخ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بوونی کێشە لە کاروبارەکانی یاسایی و بیمە لە ئێران، ھاووڵاتیان ناتوانن لە ٢٥ی٧ تا ٣٠ی٧ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی ئەو وڵاتە بکەن. بەڵام گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبێل ئاساییە.
ھەروەھا دەروازەی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە لایەن دەروازەی تەمەرچینی ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە بە ھۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی تا کاتێکی نادیار ھیچ ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان و عیراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات. بەڵام سەردانیکردن بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئاساییە.