دەروازەی حاجی ئۆمەران: تا کاتێکی نادیار ھیچ ھاوڵاتییەک ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بچێتە ئێران
کوردسات نیوز
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
دەروازەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە لایەن دەروازەی تەمەرچینی ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە بە ھۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا دا و لە ئەمڕۆ وە تا کاتێکی نادیار ھیچ ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان و عیراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات.
دەشڵێت بەڵام ھاوڵاتییان بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان و بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.