کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت) لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەمەد مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان باسی لە ئاسانکاریی و ھاوکاریی وەزارەتەکەی  بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا کرد. 

لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق پەیوەست بە ھەناردەی نەوتی کوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەکردووە، گفتوگۆکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنی باشیان بەخۆوە بینیوە.

چوار مانگ بەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت بەڵام بەھۆی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەلایەک و عێراق و تورکیا لەلایەکی دیکەوە، تائێستا ھەناردەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.