حکومەتی ھەرێم ١٣٠ هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت
لاڤە
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، ١٠٠ کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دادەمەزرێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەروەھا ٣٠ کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، دادەمەزرێنرێن.