کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی دوو ھەزار و ٨٠٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندنیان بۆ پاسەوانی سنور پڕکردەوە، بەڵام تەنیا ٩٠٠ کەس ناویان ھاتووەتەوە و لە رێگەی نامەی مۆبایلەوە ئاگادارکراونەتەوە.

وتیشی، لیژنەیەک لە بەغدادەوە ھاتوون و ماوەی سێ رۆژە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە ناویان ھاتووەتەوە، بۆیە لە رێگەی کوردسات نیوزیشەوە ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە تائێستا نەھاتوون بە دەم مامەڵەکانیانەوە سبەینێ دوا رۆژە و پێویستە سەردانی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە بکەن و مامەڵەکانیان تەواوبکەن، چونکە لیژنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی ١٤ـی ئەم مانگە، لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو کەسانەی ئاگادارکردەوە کە ناویان بۆ پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە.