١٣ حزبی کوردستانی داوادەکەن لە کەرکوک یەک لیست بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبێت
رێبوار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣
یەکێتی و ١٢ حزبی کوردستانی لەسەر بانگھێشتی لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستانی لەبارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لەبەر کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی و پێویستی دۆخەکە لیستێکی فراوانی کوردستانی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە بەشداری ھەموو حزبەکان پێکبێت.
ئەو حزبانە لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا داوایان لە ھەموو حزبە کوردستانییەکان کرد، چ ئەوانەی لە کۆبوونەوەکە بوون و چ ئەوانەشی بەشدار نەبوون بەزووترین کات لیستی کوردستانی پێکبێت، بۆ ئەوەی بتوانن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زۆرترین دەنگ بەدەستبھێنن و مافەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزرێت.