د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردوویانە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوبکاتەوە، دوای ئەوەش یاسایی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەگەر پێش سەری مانگ بودجەکە جێبەجێبکرێت، ئەوا بەپێی یاساکە راستەوخۆ پشکی ھەرێم و مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکرێت، ئەگەرنا ئەوا دەبێت حکومەتی ھەرێم داوای قەرزی ٤٠٠ ملیار دینار بکات و دواتر لە پشکی ھەرێم دەربکرێت.

د. جەمال کۆچەر وتیشی، ھۆکاری درنگ دەرکردنی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە پەیوەندی بەو تانانەوە نییە کە لەچەند بڕگەیەکی یاسای بودجە دراوە.