لێخۆشبوونی لە ٪١٥ی قەرزی کارەبا بۆ ماوەی سێ مانگ لە سنووری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و لەسەر داواکاری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای کردوە، کە داشکاندنی لە٪١٥ بۆ قەرزی کارەبا جارێکی تر لە شاری سلێمانی جێبەجێ بکرێت، داواکارییەکە لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامدراوەتەوە و رەزامەندی دراوە، لەسەر ئەوەی کە بۆ ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونەکە جێبەجێ بکرێت.
بریاریش دراوە لە ھەفتەی داھاتوەوە کار بە بریارەکە بکرێت.