لە شەش مانگدا زیاتر لە ١٦٤ ھەزار نەخۆش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار
کوردسات نیوز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لە رێکەوتی ١/١ بۆ ٢٠٢٣/٦/٣٠، ١٦٤ھەزار ٢٠٤ نەخۆش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە ١٢٤ ھەزار و ٧٩٢ نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کردووە و شەش ھەزار و ٦٢٣ کەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستکردیان کردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەپێی ئامارەکە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٥ ھەزار ٢٩٣ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەی شارکراون، لەو ژمارەیە ١١ ھەزار و ٦٨٦ نەخۆش لەبەشی فریاکەوتن و شەش ھەزار ٤٦٨ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستکرد و پێنج ھەزار ٩٦٧ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و پێنج ھەزار و ٥٣٥ نەخۆش لەبەشی ھەناوی و ھەزار و ٧٨٥ نەخۆش لەبەشی ھەناوی مێشک و دەمار داخڵ بوون.
ھەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار ھەشت ھەزار و ٩١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراون، کە ٨٥٤ یان نەشتەرگەری قەستەرە و ٤٤١ نەشتەرگەری شەبەکە و باڵۆن و ٥١١ نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارەکەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار ٦١٠ ھەزار و ٦٣٩ شیکاری تاقیگەیی و ٢٢ ھەزار و ٣٨٩ ھێڵکاری دڵکراوە، ھەروەھا ٦٠ ھەزار و ٤١٥ تیشک و ٢٢ ھەزار و ٤١٠ سۆنەر و ئیکۆ و ١٢,٠٨٤ ھەزار و ٨٤ چارەسەری سروشتی کراوە.