بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا دەکرێت
هادی
٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ حکومیەکانی کردووە و دەست "کوردسات نیوز" کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی دەستەی دەستپاکی ھەرێم، سەردانی زانکۆ حکومییەکان دەکەن بە مەبەستی بە دواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی و سیستمی خاڵبەندی لە نێوان پێشکەشکاران و ئاستی پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان.
دەشڵێت، ئەو تیمەی دەستپاکی بەدواداچوون دەکەن بۆ پێداچونەوە بە پڕۆسەی تانەگرتن لەلایەن پێشکەشکارنی خوێندنی باڵا.



