کۆچکردنی کرێکارانی ئێران بۆ عێراق و ھەرێم روو لەزیادبوون دەکات
کوردسات نیوز
٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
جھانبخش سنجابی شیرازی ئەمینداری گشتی ژووری ھاوبەشی بازرگانی ئێرانی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی نزیکی زمان و کلتور و پێشکەوتنی عێراق لەڕووی وەبەرھێنانی ناوخۆیی و بیانی، کۆچی کرێکارانی ئێرانی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوون کردووە.
راشیگەیاند، ئێرانییەکان درکیان بەوە کردووە کە باری ئابورییان لە عێراق بەراورد بە ئێران باشتر دەبێت، چونکە کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان لە عێراق مووچەیەکی باشتر دەدەن وەک لە کۆمپانیا و شوێنەکانی ئێران.
ئەو لێپرسراوە ئێرانییە ئاماژەی بەوەشکرد، پەسەندکردنی یاسای بودجە بە قەبارەیەکی گەورە لەلایەن عێراقەوە و گەشەسەندنی داھاتی نەوت و پێویستی بۆ کرێکار، ھۆکاری دیکەن بۆ کۆچی کرێکاران بەرەو عێراق.



