دەرگای دامەزراندن لە وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم دەکرێتەوە
هەژار
٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم رایگەیاند، پێویستییان بە دامەزراندنی چەند پسۆڕییەک ھەیە بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، بەڵام پێویستە داواکار تەمەنی لەنێوان (٢٠ بۆ ٤٠) ساڵ بێت و دانیشتووی ھەولێر بێت، پڕکردنەوەی فۆڕمیش تەنھا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (٥) رۆژ و ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ٧ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پسپۆڕییەکانی پێویستیانە بریتین لە ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (کارگێری) و بڕوانامەی (بەکالۆریوس) لە تایبەتمەندییەکانی (ددان، دەرمانساز، شیکاری، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، کۆمەڵایەتی، ئایتی، وەرزشی) و ھەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆڕییەکانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، کارگێڕی، ژمێریاری، شیکاری) و ھەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و ھەڵگرانی بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (کارگوزار، شۆفێر).



