د.نەرمین مەعروف زانیاری نوێ لەسەر پشکی هەرێم ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی نزیکی داھاتودا وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی تایبەت بە بودجە بڵاوبکاتەوە، کە وردەکارییەکانی تایبەت بە ئەرک و مافەکانی کوردستانیش لە خۆدەگرێت.
وتیشی، لە بەغداد داھاتی دەروازە سنورییەکانی کوردستان مانگانە بە ١٣٠ ملیار دینار مەزەندە کراوە و ٥٠%ـی ئەو داھاتەش بۆ ھەرێم دەمێنێتەوە، بەغدادیش ئەو پارەیەش بە کاش وەرناگرێت و تەنھا بە ژمارە لای دەبێت، چونکە لەگەڵ قەرزەکانی دیکەدا لە پشکی ھەرێمی دەبڕێت.
د.نەرمین مەعروف جەختیکردەوە، ھەموو پارەیەک کەدێتە کوردستان لەژێر چاودێری دیوانی چاودێریدا دەبێت.



