ئاماری هاتنی گەشتیار لە جەژندا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
ئایار
٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
ئەمەل جەلال، سەرۆکی گشتیی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا، ٣٨٨ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام ئەو ژمارەیە ئاماری کۆتایی نییە، چونکە ھێشتا ئاماری ھەر چوار رۆژەکەی جەژنیان لە بەردەستدا نییە.
ھاوکات عەلی رەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ١١٣ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانییان کردووە.
ساڵان لە جەژنەکانی رەمەزان و قوربان و بۆنەکانی وەک سەری ساڵ و نەورۆز، ھەزاران گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.



